بە دوو مووشەك و دوو درۆن فەرماندەیی هێزەكانی 70 لە سلێمانی كرایە ئامانج

کوردستان 11:40 AM - 2026/03/31

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێكی تر لەئاسمانی هەولێر تێكشكێندرا و دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لەشارەكە بیسترا هاوكات درۆنێكی تریش تێكشكێندرا. 

شەوی رابردووش دوو هێرشی درۆنی كرایە سەر هەولێر، هێرشی یەكەم لە سەعات 21:48ـی شەوی دووشەممەبوو، بە گوێرەی زانیارییەكان درۆنەكە لە گەڕەكی نەورۆز لە رۆژئاوای هەولێر كەوتووەتە خوارەوە.

 هێرشی دووەم سەعات 10:05ـی شەوی دووشەممە بوو. لایەنی ئەمنی لەسەر ئەنجامی ئەو هێرشە هیچ زانیارییەكی بڵاونەكردووەتەوە.

لەشاری سلێمانیش ئێوارەی رۆژی دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەعات 07:40 بە درۆنێك هێرشكرایە سەر گردی ریعایە لە سلێمانی.

 ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتە سەر، بارەگای پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو لە شارەكە و لە یەك مانگی رابردوودا چەند جارێكی دیكە هێرش دژی ئەنجام دراوە. دەزگای ئاسایش ڕایگەیاندووە هێرشەكەی ئەم ئێوارەیە زیانی گیانی نەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە شاری سلێمانی بیستران، لەو بارەیەوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند، فەرماندەیی هێزەكانی 70 بە دوو مووشەك و دوو درۆن كراوەتەوە ئامانج.

لە 28ـی شوباتەوە كە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێكردووە، هێرشكردن بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە.

لە دەستپێكی هێرشەكانەوە تاوەكو ئەمڕۆ، بە زیاتر لە 500 درۆن و مووشەك هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو