لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ئێران لە لایەك و ئەمریكا و ئیسرائیل لە لایەكی تر، كۆمپانیای وێنەگرتنی مانگی دەستكردی پلانێت لابس ئاشكرای كرد كە تا كاتێكی نادیار بڵاوكردنەوەی وێنەی فۆتۆگرافی پەیوەست بە ئێران و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەڵامی داوایەكی حكومەتی ئەمریكا ڕادەگرێت.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمپانیای پلانێت لابس كە بنكەكەی لە ویلایەتی كالیفۆرنیایە، بڕیارەكەی لە ئیمەیڵێكدا بۆ كڕیارەكانی ناردووە و رایگەیاندووە، حكومەتی ئەمریكا داوای لە هەموو دابینكەرانی وێنەی مانگی دەستكرد كردووە كە وێنەی ناوچەی ململانێ بۆ ماوەیەكی نادیار رابگرن و پێشبینیش دەكات ئەم راگرتنە تا كۆتایی ململانێكان كاری پێبكرێت.
بەپێی سیستەمە نوێیەكە كۆمپانیاكە گرتە ڤیدیۆییەكان لەسەر بنەمای بەش بەش بڵاودەكاتەوە بۆ ئەوەی مەرجە بەپەلە و پێویستەكان بۆ ئەنجامدانی ئەركەكان یان بۆ بەرژەوەندی گشتی جێبەجێ بكات.
پێشتر كۆمپانیای پلانێت لابس دواخستنی بڵاكردنەوەی وێنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بۆ ماوەی 14 رۆژ راگەیاندبوو، ئەو هەنگاوەی كە بە وتەی خۆی بە مەبەستی ڕێگریكردنە لە بەكارهێنانی نەیاران بۆ هێرشكردنە سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی.