بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشك و برایانی كریستیان لەكوردستان و عێراق و تێکڕای جیهان دەكەم و خوازیارم لەئاشتی و خێرو خۆشیدابن.
کوردستان هەمیشە نیشتمانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەکانەو ئەم کلتورە جوان و ئاینییە یەكێكە لەسیما گەورەکان كەكوردستانی پێدەناسرێتەوە.
لەم بۆنەیەدا ئومێدی بەختەوەری و شادی بۆ خوشك و برا كریستیانەكان و ئاشتی و ئۆقرەیی بۆ تەواوی جیهان دەخوازم.
جەژنتان پیرۆزو بمێنن بەخێرو خۆشی
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان