خاوەنی نانەواخانەكانی تەق تەق كۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا

کوردستان 10:12 PM - 2026/04/04

بەهۆی نەبوونی غاز زیاتر لە 50 نانەواخانە و فڕن و چێشتخانە لەسنووری تەق تەق داخراون و 200 كەس بێكاربوون.
خاوەنی نانەواخانە و چێشتخانەكانی سنوورەكە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا و رایانگەیاند: چەند ساڵێكە حكومەت پێدانی نەوتی سپی بەنانەوا خانە و چێشتخانە و خواردنگەكان راگرتووە، بەڵام ئەوان وەك كاسبكار درێژەیان بەكارەكانیانداوە، باسیان لەوەشكرد: ئێستا تەنها سەرچاوەی سووتەمەنی بۆ كارپێكردن غازە و دووچاری قەیرانی نەبوونی غاز بوونەتەوە و حكومەتیش هیچ هاوكارییەكیان ناكات، ئاماژەیان بەوەشكرد: تەنها لەسنووری تەق تەق بەهۆی داخستنی ئەو شوێنانە زیاتر لە 200 كەس بێكاربوون

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو