كۆشكی سپی داوای لە كۆنگرێس كرد بودجەی بەرگریی بە بڕی یەك ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار بۆ ساڵی داهاتوو پەسەند بكات.
لە داواكارییەكەی كۆشكی سپیدا هاتووە، بودجەی بەرگریی لەسەر بنەمای كۆی خەرجییە بەرگرییەكانی ئەمساڵ دیاری كراوە كە دەكاتە یەك ترلیۆن دۆلار و داوای بەرزكردنەوەی ئەو بڕە دەكرێت بۆ ساڵی داهاتوو، بۆ یەك ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار لە كۆی بودجەی گشتی، كە بەراورد بە كۆی ئاستی سەرچاوەكان بودجەی بەرگریی بە بڕی 445 ملیار دۆلار كە دەكاتە 42% زیادكراوە.
ئەمە گەورەترین زیادبوونی بودجەی بەرگری ئەمریكا لەماوەی یەك ساڵدا كە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە تۆماركرابێت.
داواكارییەكەی كۆشكی سپی، بەشێكە لە پێشنیارێك كە خراوەتە بەردەم كۆنگرێس بۆ كەمكردنەوەی خەرجییە نابەرگرییەكان بە بڕی 73 ملیار دۆلار، واتە 10%ی كۆی خەرجییەكان.
هەر لەو چواچێوەدا ترەمپ داوای لە كۆنگرێس كردووە، بەشێكی زۆری زیادكردنی بودجەی بەرگری لە ڕێگەی پرۆسەی ئاسایی ساڵانەی بودجەی حكومەتەوە پەسەند بكرێت، تەئكیدیشی لەسەر پێویستی بەپەلەی زیادكردنی خەرجییە بەرگرییەكان كردووەتەوە و باسی لە پێویستیی پڕكردنەوەی كۆگاكانی چەك و سەرچاوە سەربازییەكان كردووە، بەتایبەت لەكاتێكدا كە لە جەنگدان لەگەڵ ئێران.