ساڵانەو لەوەرزی پێگەیشتنی بەرووبومە كشتوكاڵییەكانی ناوچەی داودەی سەر بەقەزای خورماتوو، جووتیارانی سنورەكە رێگریان لێ دەكرێت بەبازگەی هاتنە ژورەوەی قەزاكە تێپەڕ ببن و بەروب,ومەكانیان بگەیەنن بەسایلۆی خورماتوو، لەوبارەیەوە یاسین محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵلاحەدین دەڵێت، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشە بەنوسراوێكی رەسمی لەرێگەی هۆبەی كشتوكاڵی خورماتووەوە ناوی سەرجەم ئەو جووتیارانەیان نوسیوەو ئەمساڵ ئەو گرفتانەیان بۆ چارەسەركراوە.