بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خیزان و ژنان هەڵمەتێكی ناساندنی هێڵی گەرمی 119ی بەڕێوەبەرایەتیەكەی دەستپێكرد، هەڵمەتەكە بڵاوكردنەوەی پروشەری هێڵی گەرمە لەشوێنە گشتییەكان تا هاووڵاتیان بەرچاو روون بن لەكاتی پێویست پەیوەندی بكەن بەهێڵی گەرمی 119ی بەڕێوەبەراتی بەرەنگار بونەوەی توندوتیژی.