ڕفعەت عەبدوڵا، پێشوازی كرد لە كونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی كوردستان

کوردستان 04:34 PM - 2026/05/20

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازی كرد لە بەڕێز بریجیش كۆمار كونسوڵی گشتی هیندستان لە هەرێمی كوردستان و ڕێكارەكانی پێكهێنانی حكومەتێكی كاراو خزمەتگوزاریان تاوتوێكرد.
لە كۆبونەوەكەدا كە هەڤاڵ دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەبوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆك، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد هەرێمی كوردستان، دەتوانێت لە زۆر بواردا سوود لە ئەزموونەكانی هیندستان وەربگرێت و لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی هیندستان خواستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو