زەیدی داوای لە تاران كردووە هێرش نەكاتەسەر ئەو كەشتیانەی نەوتی عیراق دەگوازنەوە

عیراق 11:18 AM - 2026/07/25

ماڵپەڕێكی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران كردووە، هێرش نەكەنەسەر ئەو كەشتیانەی بە كرێ نەوتی عیراق لە گەرووی هورمز دەگوازنەوە.

ماڵپەڕی حوڕرە لە زاری سەرچاوە تایبەتەكانیەوە بڵاویكردووەتەوە، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ تاران، داوای لە بەرپرسانی ئێران كردووە، گەرەنتی تێپەڕبوونی سەلامەتی ئەو نەوتهەڵگرانە بكەن كە بەكرێگیراون بۆ گواستنەوەی نەوتی عیراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، تاران وەڵامێكی روونی نەداوەتەوە نە بە ڕەزامەندی و نە ڕەتكردنەوە، پێشیانوایە ئێران بە لەبەرچاوگرتنی سەردانەكەی ئەم دواییەی زەیدی بۆ واشنتۆن و ئیمزاكردنی رێككەوتننامەی حكومەتەكەی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، رەنگە ئێران كاردانەوەی نەرێنی هەبێت بەرامبەر بەو داواكارییە.

داواكارییەكەی عیراق سەبارەت بە هورمز گرنگییەكی تایبەتی هەیە بۆ بەغداد كە پشت بە هەناردەكردنی نەوت دەبەستێت بۆ دابینكردنی زیاتر لە 90%ی داهاتە گشتییەكانی و زۆرینەی ئەو هەناردەكردنانەش بەو گەرووەدا تێدەپەڕن.

پێش جەنگ، عیراق مانگانە نزیكەی 90 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە دەكرد، بەڵام ئەم رێژەیە لە مانگی نیساندا بۆ تەنها نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو