سەعدی ئەحمەد پیرە: حكومەتێكی بنكە فراوان بەبێ یەكێتی و پارتی ناكرێت

کوردستان 03:15 PM - 2026/07/25

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، چەند دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ كۆبوونەوەی لوتكە‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە دوایین كۆبوونەوەیدا داوای لە سەرۆك بافڵ كرد بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان لایەنە سیاسییەكان بكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، دواكەوتنی دەستبەكاربوونی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت بووەتە كارێكی ناتەندروست، بۆیە یەكێتیی نابێت گوێ بداتە بیانووی لایەنەكانی تر و دەبێت دەستپێشخەری بكات پەرلەمان كارا بكرێتەوە.

بەوتەی سەعدی ئەحمەد پیرە، حكومەتێكی بنكەفراوان بەبێ یەكێتی و پارتی ناكرێت، بۆیە دەبێت هەردوولا دەست و پەنجە پێكەوە نەرم بكەن و جێگەی لایەنە سیاسیەكانی تریش بكەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو