سبەینێ مووچەی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەكرێت

کوردستان 09:45 AM - 2026/07/25

وەزارەتی دارایی‌و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكشەممە 26ی تەمموزی 2026، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەكرێت.

لە هەمان كاتیشدا، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت، كە لەدوای 1/7/2024 بەشێوەی گرێبەست‌و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون‌و شایستەكانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

ژمارەی گشتیی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەشێوەی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرین 86 هەزار و 791 كەسن، كە بڕی مووچەی مانگانەیان 42 ملیار و 623 ملیۆن دینارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو