پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان

کوردستان 02:37 PM - 2026/07/25

بەڕێزان سەرکردایەتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان 

هەڵسوڕاوانی بەرێزی  بزوتنەوەی گۆڕان

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین 
 
لەم بۆنەیەدا کە ناوچەکەو هەرێمەکەمان بە هۆی تاوسەندنی شەڕو گرژییەکانەوە لەبارودۆخێکی هەستیاردایە  ، لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکریزی و یەکخستنی    هەوڵەکانمانە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی حوکمڕانی لەهەرێم  و داکۆکیکردنی بەرپرسانە  لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان ، بەجۆرێکی وا لەئاست خواست و چاوەڕوانی  کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت لە هێزە سیاسییەکانی وڵات.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەتووبن

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو