ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکات

کوردستان 10:38 AM - 2026/09/21


وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دوو شەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە 24ی ئەیلوول، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

باسی لەوەشکردووە: لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو