بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کەناڵی گەلی کوردستان کرد

کوردستان 01:57 PM - 2026/09/10

بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵی گەلی کوردستان

بە گەرمی پیرۆزبایی ساڵیادی پەخشی کەناڵەکەتان لێ دەکەم، کە وەک یەکەمین کەناڵی کوردیی دوای راپەڕین دەستی بە پەخش کرد و بووە پێشەنگی میدیای نیشتمانی. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

لەو سەردەمە دژوارەدا، گەلی کوردستان تەنیا پرۆژەیەکی میدیایی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی شۆڕشێکی رۆشنبیری و وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داڕێژرا. ئەم دامەزراوەیە لە هەلومەرجێکی سەختدا بووە زمانحاڵی راستەقینەی خەڵک، پارێزەری ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پردی پەیوەندیی نێوان نەتەوەکەمان و جیهانی دەرەوە.

دڵخۆشم ئەمڕۆش بە هەمان گیانی بەرپرسیارانە و بە نوێبوونەوەیەکی سەردەمییانە لە کاروانەکەتان بەردەوامن و وەک سەنگەرێکی پتەو ماونەتەوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کۆمەڵانی خەڵک و گەیاندنی گوتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

دەستی ماندووبوونی یەک بە یەکتان دەگوشم و هەمیشە پشتیوانتان دەبم. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو