ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەكەمی 2026، وەفدێكی باڵای حكومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی كوردستان

کوردستان 11:48 AM - 2026/10/25

وەفدێكی حكومەتی عیراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەئامانجی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی باشتر سەبارەت بە دۆسیییە هاوبەشەكان نێوان هەردوو حكومەت.

حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە،ئەمڕۆ 25ی تشرینی یەكەمی 2026، وەفدێكی باڵای حكومەتی فیدڕاڵ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.وەفدەكە  بە سەرۆكایەتیی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری وزە و بە ئەندامیەتیی هەریەك لە باسم محەمەد، وەزیری نەوت و عەلی سەعد، وەزیری كارەبا دەبێت؛ هەروەها وەفدەی هاوەڵیشیان پێك هاتوون لە سەرۆكی دەستەی راوێژكاران، بریكاری وەزارەتی دارایی، بریكاری وەزارەتی نەوت و چەند لێپرسراوێكی  باڵای تر .

بە پێی راگەیەندراوەكە وا بڕیارە وەفدەكە لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە، كە پێك هاتوون لە محەمەد كەمال، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و چەند لێپرسراوێكی  باڵای وەزارەتی دارایی، بەئامانجی هەماهەنگیی زیاتر و گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی باشتر سەبارەت بە دۆسیییە هاوبەشەكان نێوان هەردوو حكومەت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو