لە چوارچێوەی چالاكییەكانی مەڵبەندی كۆیە كتێبی ئەو ڕۆژانەی لەگەڵ مام جەلال بووم، كە لەنووسینی عەبدولڕەحمان مستەفایە، ناسێندرا و ناوەڕۆك و گرنگییەكەی لە ڕووی مێژوویی و سیاسییەوە تاوتوێ كرا.
عەبدولڕەحمان مستەفا، كە لەسەرەتای ساڵانی نەوەدەكان و ساڵانی دواتردا سكرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆك مام جەلال بووە، لەم كتێبەدا بە پشتبەستن بەئەزموونی كەسی و یادەوەرییەكانی خۆی، بەشێك لە ڕووداوە سیاسی، دیپلۆماسی و كۆمەڵایەتییەكانی ئەو سەردەمەی تۆمار كردووە.