كۆمپانیای سۆمۆ، لەنووسراوێكدا بۆ لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماری هەناردەو فرۆشتنی نەوتی خاو و ئەو پارەیەی ئاشكرا كردووە، كە خراوەتە سەر هەژماری بانكی ناوەندیی عیراق.
لەراگەیەندراوەكەی سۆمۆدا هاتووە،نەوتی هەناردەكراوی عیراق لە مانگی كانوونی دووەمەوە تاوەكو 18ـی تشرینی یەكەم، 53 ملیۆن و 459هەزار و 327 بەرمیل بووە، داهاتەكەشی37 ملیار و 388ملیۆن و 384 هەزار و 828 دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەو بڕە پارەیە، 33 ملیار و 511 ملیۆن و 194 هەزار و 387 دۆلار خراوەتەسەر هەژماری بانكی ناوەندیی عیراق وسێ ملیار و877 ملیۆن و190 هەزار و 441دۆلاری بۆ خەرجی كۆمپانیا نەوتییەكان رۆشتووە.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، تێكڕای نرخی نەوت لەسەرەتای ئەمساڵ تاوەكو 18ـی ئەم مانگە 73 دۆلار و 63 سەنت بووە وبە گشتی 27 ملیۆن و 931 هەزار و 313 بەرمیل تەسلیمی سۆمۆ كراوە و تێكڕای ڕۆژانە 96 هەزار بەرمیل بووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو،بەشێوەیەك لەمانگی كانوونی دووەم، 202 هەزار و لە شوبات 209 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەڵام لە مانگەكانی ئازار و نیسان و ئایار و حوزەیران هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان زۆر كەمبووەتەوە.
سەبارەت بە داهاتی نەوتی هەرێم و ئەوبڕە نەوتەی تەسلیمی سۆمۆكراوە ئەوەی ئاشكراكردووە، هەرێمی كوردستان نزیكەی 28 ملیۆن بەرمیل نەوتی تەسلیمی سۆمۆ كردووە و داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستانیش 2.5 ملیار دۆلار بووە.