سەرۆک کۆمار بەڕێز نزار ئامێدی لە شاری سلێمانی ئەمرۆ شەممە 24-10-2026 سەردانی بەڕێز عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.
لەو دیدارەدا بارۆدۆخی گشتی وڵات و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتی سیاسی ناوچەکە و جیهان و گرژییەکانی ئەم دواییە خۆرهەڵاتی ناوەراست تاوتوێکران.
سەرۆک کۆمار رۆڵی بەڕێزیانی بەرزنرخاند لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستان کە وەک یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرین خزمەتی بە دۆزی رەوای گەلەکەی کردوە لە خەباتی کوردایەتیدا.
لەبەرامبەردا بەڕێز عومەری سەید عەلی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.