شەشەمین فێستیڤاڵی دانولەی بامەڕنێ دەستیپێكرد
شەشەمین فێستیڤاڵی دانولەی بامەڕنێ دەستیپێكرد و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
دانولە دەستەواژەیەكە لە كوردەواریدا بەو گەنمە دەوترێت كە دەكوڵێنرێت، پاشان هەر بەوشێوەیە دەخورێت یاخود وشك دەكرێتەوە، خاوەنی گەنمەكە پاش كوڵاندنی دەیباتە ئاش و دەیكات بە ساوەر یاخود چەند جۆرێكی تر خواردەمەنی لێ دروست دەكرێت.
لە ناحیەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی، ساڵانە فێستیڤاڵی دانولە دەكرێت، بە ئامانجی زیندووكردنەوەی داب و نەریتی كوردەواری لە ناوچەكە، جووتیارانی سنوورەكەش بەرهەكانی خۆیان لە فێستیڤاڵەكەدا نمایش دەكەن.