دۆخی ئابووری ئێران لە یەك ساڵدا بارتەقای 46 ساڵ تووشی داڕمان بووە، بەهای تمەن لە ساڵێكدا 150% دابەزینی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی كاڵا و شتومەك، بەتایبەت پێداویستیە سەرەكییەكانی ژیانی خەڵك.
بۆ نمونە نرخی یەك كیلۆ برنجی ئێرانی ساڵی ڕابردوو لەنێوان 150 تا 200 هەزار تمەن بووە، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە 550 هەزار تمەن، یاخود گۆشتی گوێرەكە كە ساڵی ڕابردوو نرخەكەی لەنێوان 900 هەزار بۆ ملیۆنێك تمەن بووە ئێستا لەنێوان دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
ئەم گرانییە لەكاتێكدایە، مووچەی فەرمانبەران و كارمەندانی حكومەت تەنها 35% بۆ 40% زیادبووە،لە 20 ملیۆنەوە بە نزیكەیی بووەتە 30 ملیۆن تمەن ئەگەر مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بخەمڵێنرێت نەك زیاد نەبووە بەڵكو دابەزیوە.