حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری هەرێمی كوردستان لەگەڵ رۆشنبیری لوبنان غەسسان سەلام كۆبووە و لەكۆنگرەیەكی رۆژناوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆمان لەسەر رەشنووسێك كرد بۆ كاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم و لوبنان.
هەروەها باسی لە ئاڵنگارییەكان كرد و رایگەیاند، بەشێك لە سێكتەرەكان لە هەرێم سەر بەوەزارەتی رۆشنبیرییە بەڵام لەلوبنان سەر بە وەزارەتێكی دیكەیە، بەڵام قسەمان لەسەر ئەو ئاراستانە كردووە كە دەتوانین هەردوولامان كاری لەسەر بكەین.