قوباد تاڵەبانی: پێکنەهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش

کوردستان 02:04 PM - 2026/10/22


قوباد تاڵەبانی لەتازەترین لێدوانیدا نیگەرانی خۆی لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی پیشاندا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وتی "دواکەوتنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش".

قوباد تاڵەبانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەدا لە بارەی پێکهێنانی حکومەتەوە:
بەخوا کاتیەتی، ئەوەی دڵگرانم دەکات دۆستەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی خەریکە لەم پرۆسەیە بێهیوا دەبن.

دوێنێ بەرپرسێکی وڵاتێکی گەورەم لەلا بوو، 95%ـی گفتوگۆکەمان لەسەر عێراق و گەشەسەندنی بوو.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گوتی "ئەرە حکومەتتان پێکنەهێنا".

بابەتەکە هۆکار نییە، بۆچوونم وایە شەرمەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی هەندێک کەس بڵێن ئیتر بەسە و با ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو