دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وۆكشۆپێكی بەناونیشانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە پێناو ئاشتیدا، بە هاوكاری ڕێكخراوی یونسكۆ ڕێكخست.
ئامانجی وۆركشۆپەكە ئەوەیە، لەگەڵ فراوان بوونی تەكنەلۆژیا و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گەنجانی هەرێمی كوردستانیش بتوانن لەگەڵ پێشكەوتنەكان هەنگاوبنێن و هوشیاری بڵاوبكەنەوە، تا تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بۆ سوودی هەمووان بەكاربهێنرێت نەك وەك سەكۆیەك بۆ ناوزڕاندن و بەلاڕێدابردنی داب و نەریتەكانی كۆمەڵگە.