بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کەنیسەی حەموودی لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشمیی ئوردنی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی.
بەئامانجگرتنی شوێنە ئایینییەکان تاوانێکی قێزەونە دژ بە سەرجەم بەها مرۆیی و ئایینییەکان و هەوڵدانە بۆ لێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
وێڕای دووپاتکردنەوەی هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئوردن، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان