58 ساڵ بەسەر دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی تێدەپەڕێت
لە23ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1968دا، زانكۆی سلێمانی وەك یەكەم زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی زانست و رۆشنبیری و پەروەردەكردن و بەرەوپێشبردنی تاكەكانی كۆمەڵگەكەمان دامەزرا. مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، دەڵێت، گەشەسەندنی ئاستی زانستی و فەرهەنگیی زانكۆی سلێمانی جێی شانازیی هەمووانە.