سەنتەری پێدانی ڤیزەی توركیا لە سلێمانی كرایەوە

کوردستان 10:06 PM - 2026/09/20

لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەرمان تۆپجوو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان سەنتەری پێدانی ڤیزەی توركیا لە سلێمانی كرایەوە.

لە رێوڕەسمەكەدا و لە میانەی وتارێكدا، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە كونسوڵی گشتیی توركیا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە كرد بۆ كردنەوەی سەنتەرەكە و ئاماژەی بەوەدا كردنەوەی سەنتەرەكە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش پارێزگای سلێمانی بەهێزتر دەكات و رۆڵی گرنگی دەبێت لە باشتركردنی پەیوەندییەكان لە بوارەكانی بازرگانی و گەشتوگوزار و كلتوور و خوێندنی باڵادا. 

جێگری سەرۆكی حكومەت داواشی لە لێپرسراوانی حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی كرد لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان كارئاسانی تەواو بۆ كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی توركیا بكەن لە پارێزگای سلێمانیدا. هەروەها داوای لە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی پارێزگای سلێمانیش كرد لەمەودوا گرنگیی زیاتر بدەن بە دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمە ناوخۆییەكان لە وڵاتی توركیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو