ئەمڕۆ یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە رادەگەیەنرێت

کوردستان 10:36 AM - 2026/09/21


ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوولی 2026، لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رادەگەیەندرێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە؛ بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا یەکخستنی تەواوەتیی هێزی پێشمەرگە رادەگەیەندرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە رێورەسمەکە لە بارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەبچێت، تێیدا هەنگاوە سەرەکی و کۆتاییەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەخرێنەڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو