دوای سەردانەكەیان بۆ بەغداد و كۆبوونەوەیان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و لایەنە عیراقییەكان، وەفدی نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی كوردستان، تەئكید لە بەردەوامیی هەوڵەكان دەكاتەوە بە مەبەستی جێگیركردنی مافەكانی زیاتر لە 86 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست، تاوەكو لە بودجەی ساڵی 2027دا بە شێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن و مووچەكانیان لەلایەن بەغدادەوە بخرێتە سەر میلاكی گشتی.
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند: بە نووسراوی رەسمی داوایان لە هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان كردووە كە پشتیوانییان بكەن بۆ جێگیركردنی مافەكانیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی عیراقدا