بەشداربووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی شاری فەرمانبەران لە كەلار كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان دژی دواكەوتنی كارەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار ئەنجامدا.
ئەو بەشداربووانە دەڵێن، دەبو لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، تەواوی یەكەكانی نیشتەجێ بوونیان تەسلیم بكرێت، بەڵام چوار ساڵە تەنها لە سەدا سی بۆ سەدا چلی كارەكان لە پرۆژەكەدا تەواوكراوە. كۆمپانیای جێبەجێكاریش قسەی خۆی هەیە، دواكەوتن و تەواونەبوونی كارەكان لەوادەی دیاری كراو بۆ سێ هۆكار دەگەڕێنێتەوە