ئاژانسی هەواڵی هەرانای ئێرانی، ئاماری هێرشەكانی 24 سەعاتی ڕابردوو بۆ سەر پارێزگاكانی ئێران بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، هێرشەكان بەندەر و زانكۆكانیشیان گرتووەتەوە.
دەشڵێت، لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا بەلایەنی كەم 206 هێرش لە 13 پارێزگای جیاوازی ئێران تۆمار كراون.
زۆربەی ئەو هێرشانەش بە شێوازی ئاسمانی و لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجام دراون، بەڵام وردەكاریی سەرجەم هێرشەكان بە تەواوەتی تۆمار نەكراون.
بەشێك لە هێرشەكان بۆ سەر بەندەری خارگ بووە لە پارێزگای هورمزگان بووە، كە لەو كاتەدا بە دەیان كەشتی بارهەڵگر و نەفەرهەڵگری لێ بووە. هاوكات زانكۆی شەهید بەهەشتی یەكێكی دیكە بووە لە ئامانجەكان، كە ئەم هێرشە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە نێو میدیاكاندا هەبووە.
ئاژانسی هەواڵی هەرانا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو كاتەوەی هێرشەكان لە 28ی شوباتی 2026 دەستیان پێكردووە، تاوەكو ئێستا 1607 هاووڵاتیی مەدەنی كوژراون، زۆرترین ژمارەی كوژراوانیش لە پارێزگاكانی تاران و هورمزگان تۆمار كراون.