لەسەر بودجەی ی.ن.ك توانرا ئاو بگەیەنرێتەوە قەزای شارەزوور

کوردستان 03:12 PM - 2026/04/05

دوای شكانی بۆری ئاوی قەزای شارەزوور بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو و بەرزبونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچەكە ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بودجەی چاككردنەوەی بۆ بۆریە شاكاوەكە دابین كرد و توانرا ئاو بگەیەنرێتەوە بە خەڵكی ناوچەكە و لە بێ ئاوی رزگاریان بكات،شاهۆ عوسمان كە جێگری پارێزگاری  سلێمانییە لەگەڵ بەرێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەردانی جێگەی بۆریە شكاوەكەی شارەزووریان  لە گوندی قەرەگۆل  كردووە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا سوپاسی هەوڵە بەردەوامەكانی قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم   و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووە ، كە توانیویانە بە زووترین كات بێنە سەر خەت و كێشەكە چارەسەربكەن و ئاو بگەیەننەوە بۆ ناو قەزای شارەزوور 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو