لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوبوویەوە كە بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارینەوە خوێندنگایەك لە قەزای شارەزوور بەشێك لە دیوارەكەی دادەڕمێت،بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستا نەژاد عەبدوڵا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ لەنزیكەوە بینینی دۆخی خوێندنگاكە سەردانی ناوچەكەی كرد و رایگەیاند، لیژنەی ئەندازە سەردانی خوێندنگاكە دەكەن و رێرەوی ئاوەكە دەگۆڕن.
راشیگەیاند، مەترسی لەسەر بینای خوێندنگاكە هەیە و لەلایەن كۆمپانیای ئانزۆ فاوندەیشنەوە نوێدەكرێتەوە.