سەرۆک بافڵ : ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئازاری گەلەکەمانداین.

کوردستان 08:01 AM - 2026/04/05

ئەمڕۆ بە رێز و وەفاداریمانەوە، 46ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی بەرزڕادەگرین کە تەنها لەبەر کوردبوونیان لە سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو، رووبەڕووی کوشتن، راگواستن، بێسەروشوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانیان بوونەوە.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ئازاری گەلەکەمانداین، هەوڵەکانیشمان بۆ ئەوەیە تاوەکو رابردووە تاڵەکانمان بگۆڕین بۆ هیوا و دواڕۆژێکی پرشنگدار بۆ میلـلەتەکەمان دەستەبەر بکەین.
هیوادارم هەمووان پێکەوە کاربکەین بۆ گێڕانەوەی مافی خوشک و برایانی کوردی فەیلی و دەنگمان یەکبخەین تاوەکو حکومەتی فیدڕاڵیی عیراق ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی بەرامبەر کوردی فەیلی و سەرجەم زیانلێکەوتووانی گەلەکەمان جێبەجێ بکات و بە کردار قەرەبوویان بکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو