لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی (ی.ن.ک) لە پەڕلەمانی کوردستان ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند یەکێتی و گەلەکەمان قوربانی داوە بۆ هێنانەکایەی دامەزراوە فەرمی و یاساییەکانی هەرێم و خۆمان بە پارێزەری ئەو دەسکەوتانە دەزانین و لەو بارەیەوە وتی:"یەکێتی، پەڕلەمان و سەرجەم دامەزراوە نیشتمانیەکان بە موڵکی خەڵکی کوردستان دەزانێت".
لە کۆبونەوەکەدا کە سەمیر هەورامی لێپرسراوی بۆردی حکومەت و پەڕلەمان ئامادەبوو، جێگری سەرۆک، جەختی کردەوە یەکێتی لەگەڵ کاراکردنەوەی پەڕلەمانێکی زیندوو چاودێرو پێکهێنانی حکومەتێکی کاراو خزمەتگوزارە