قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەردوو کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئیتاڵیا کۆبوەوە

کوردستان 03:05 PM - 2026/04/05

قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی:
ئەم جەنگەی ئێستا هەیە زیان و کاریگەریی خراپی بۆ سەر هەموو ناوچەکە هەبووە، سەرکردایەتیی سیاسیی کورد هەموو هەوڵی بۆ ئەوەیە وڵاتەکەمان پارێزراوبێت و کوردستان بە کەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت.

لە کۆبوونەوەکانم لەگەڵ هەردوو بەڕێزان یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا کە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەرێوەچوو، روونم کردەوە لەم ماوەیەدا هەوڵی تەواومان داوە دامەزراوەکانی حکومەت بە کارایی و بەهێزی بمێننەوە و بەردەوام بن لە گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو