محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی نەك هەر هەڕەشە نییە، بەڵكو دەستی دۆستایەتی و برایەتی بۆ دراوسێكانی و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی درێژ كردووە، ئێران بووەتە هێمای خۆڕاگری بۆ ئازادیخوازان و ئەو كەسانەی لە جیهاندا دژی هەژموونگەری دەوەستنەوە.
قالیباف تەئكیدی كردەوە وڵاتەكەی لایەنگری شەڕ نییەو دەسپێشخەری هیچ شەڕێكی نەكردووە، هەمیشە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی ئیسلامی، لە كارە پێشینەكانی سیاسەتی دەرەوەی تاران بووە.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئەمریكا و ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد و وتی: ئامانجی ئەو شەڕەی ئەمریكا و ئیسرائیل تەنها ئێران نییە، بەڵكو لێدانە لە ئاسایشی ناوچەكە و تێكدانی بیرۆكەی یەكڕیزی و برایەتی ئیسلامی.