بارەگای خاتەمولئەنبیا، پەیامێك ئاڕاستەی گەلی عیراق دەكات و دەڵێت، عیراق لە هەموو كۆتوبەندە سەپێنراوەكانی سەر گەرووی هورمز بەدەرە.
ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا پەیامێك ئاڕاستەی گەلی عیراق دەكات و دەڵێت، ئەمریكا و ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەكانیان،
دەستدرێژییەكی دوژمنكارانەیان كردووەتە سەر سەروەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ترسنۆكانە و دڕاندنە بۆردوومانی منداڵان و كەسانی مەدەنی دەكەن و خوێندنگەكان و خوێندكاران و دامەزراوە پزیشكی و خزمەتگوزارییەكان بۆردوومان دەكەن. راشیگەیاندووە،
لەدۆخێكی لەم جۆرەدا، گەلی عیراق، هەڵوێستێكی دانایانە و راستگۆیانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی خۆبەزلزانی ئەمریكی و ئیسرائیلی گرتووەتە بەر و كاردانەوەی كاریگەر و شۆڕشگێرانەی هەبووە لەبەرامبەر بە ئامانجگرتنی عەلی خامنەیی.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا لە پەیامەكەیدا بۆ گەلی عیراق دەڵێت، لێرەوە رایدەگەیەنن عیراقی برا، بەدەرە لە هەموو ئەو كۆت و بەندانەی سەپاندوویانە لە گەرووی هوورمز و كۆت و بەندەكان تەنیا وڵاتانی دوژمن دەگرێتەوە.