زیاتر لە مانگێكە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری زیان و قوربانییەكانی وڵاتەكەی راگەیاند.
رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل 117 هەزار خانوو و یەكەی مەدەنی و زیاتر لە 763 خوێندنگە زیانیان بەركەوتووە، ئەمەش جگە لە 316 ناوەندی تەندروستی و 17 بنكەی رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی كە زیانیان بەركەوتووە.
رێكخراوەكە تێكشانی سێ هێلی كۆپتەری وەزارەتی تەندروستی و 48 ئەمبوڵانسیشی ئاشكراكرد.