مەسیحیەكانی گوندی هەرمۆتە، لە كەنیسەی نوێی گوندەكەیان كۆبوونەوەو نوێژ و پەرستشی تایبەتی ئاینەكەیان ئەنجامدا، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە نزای ئاشتی و تەبایی و خۆشگوزەرانیان كرد،
بەتایبەت بۆ ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ناوچەكە و عیراق و هەرێمی كورستانی پێدا تێپەر دەبێت، هەرچەندە ئەمساڵ ماوەی رێورەسمە ئاینییەكانیان كەم كردۆتەوە لەپێناو سەلامەتی هەمووان .
سالانە مەسیحیەكانی گوندی هەرمۆتە 50 رۆژ بەڕۆژوو دەبن و بە هیچ شێوەیەك گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر ناخۆن، كە دواتر دەكرێت بە جەژن و خۆشی دەردەبرن بۆ هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح د.خ.