سەرەڕای گەیشتنی پارەی مووچە بڕیارە رۆژی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت

کوردستان 11:20 PM - 2026/10/09

سەرەڕای گەیشتنی پارەی مووچە بڕیارە رۆژی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت 
لەگەڵ ئەوەی لە رۆژی پێنجشەممەوە حكومەتی عیراق پارەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرەڕای بڵاوكردنەوەی لیستی دابەشكردنی مووچە بەسەر وەزارەت و دەستەو فەرمانگەكاندا بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە مووچە خۆران لە چاوەروانی ئەوەدابوون لەگەڵ گەیستنی پارە دەستبەدابەشكردنی بكرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو لیستەی بڵاویكردوەتەوە، بە چوار رۆژ مووچە دابەش دەكرێت و لە رۆژی یەكشەممەوە بەپێی ئەو پلە بەندییەی لە ناوی وەزارەتەكاندا كراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە  سەرجەم مووچە خۆران و فەرمانبەران مووچەكانیان وەردەگرن.
 ئەمە لەكاتێكدایە ئێستا زۆربەی مووچە خۆرانی هەرێم هەژماری بانكیان بۆكراوەتەوەو دەتواننن بەشێوازێكی خێرا مووچە كانیان لە رێگەی  ئەی تی ئێمە كانەوە وەربگرن ، بەڵام وەزارەتی داراریی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنەبووە پارە بخاتە ئەی تی ئێمەكانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو