بەپێی بەدواداچوونێكی گەلی كوردستان بەشێكی زۆری كۆگاكانی شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان پڕن لەخۆراك و سەرجەمیان پێشتر لەلایەن بازرگانانەوە بەو نرخە هاوردەكراون كە بانكی ناوەندی 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینار بەبازرگانانی دەدا، لەگەڵ ئەوەشدا كە ئەو بازرگانانە ئەو خۆراك و پێداویستیانەیان بەنرخی هەرزان كڕیووە، ئێستا هەوڵدەدەن لەسەر هاووڵاتیانی گران بكەن، گەلی كوردستان لەسەر ئەم بابەتە بۆچوونی مامۆستایانی ئاینی و كەسانی شارەزای لەبنەماكانی ئاینی ئیسلام وەرگرتووە، ئەوان ئاماژە بەوە دەكەن، گرانكردنی نرخی ئەو كەل و پەلانەی كەپێشتر بەنرخی هەرزان كڕاون لەسەر هاووڵاتیان پێچەوانەی بنەماكی ئاینی ئیسلام و یاساشە.