فێستیفاڵی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بەشداریی 102 جووتیار، باخەوان و بەرهەمهێنی ناوخۆیی دەستیپێكردووە، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە بەرهەمە كشتوكاڵی، ئاژەڵداری و كارە دەستییەكان نمایش كراون. فێستیفاڵی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو، ئامادەیی و بەشدارییەكی بەرچاوی ژنانی بەخۆوە بینیوەن، ئەوان بە كاڵا و بەرهەمە جۆراوجۆرەكانیان بەرهەمەكانی ناو فێستیڤاڵەكەیان دەوڵەمەندتر كردووە . بڕیاریشە ئەم فێستیفاڵە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت، لەكاتێكدا چاودێریی توند خراوەتە سەر كوالێتیی كاڵاكان و داشكاندنی تایبەتیش بۆ نرخەكانیان كراوە تا هاووڵاتیان بە ئاسانی دەستیان پێڕابگات.