داهاتی نانەوتیی یەک هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 8 ملیار دینارە

کوردستان 11:33 AM - 2026/10/09

داهاتی نانەوتیی یەک هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نزیكەی 8 ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەک هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 3ـی  تشرینی یەكەمی ئەمساڵ تاوەكو 9ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، بڕی 7 ملیار و 950 ملیۆن و 743 هەزار و 591 دیناری عیراقی بووە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە، 84%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 16%ی بەشێوەی چەكە.





بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو