پێدانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە

کوردستان 03:35 PM - 2026/10/09

 وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز لە لایەن كۆمپانیای داناغازەوە، بۆ ماوەی چوار رۆژ پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی هاوبەشی وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكاندا هاتووە؛ هۆكاری كەمبونەوەی پێدانی كارەبا، دەستكردنە بە قۆناغی دووەمی چاكسازییەكانی كۆمپانیای داناغاز، لە كێڵگەی كۆرمۆر. هەروەها كەمبوونەوەی پێدانی كارەبا لە شەوی رابردووەوە دەستیپَكردووە و  بۆ پرۆسەكەش ماوەی چوار رۆژە. بەپێی راگەیەندراوەكە، بەرهەمهێنانی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا كەمدەبێتەوە و بەمەش بڕی 1070 مێگاوات كارەبا كەمدەبێتەوە. 
دوو وەزارەتەكە دەڵێن: هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی پرۆسەكە كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت و دڵنیایی دەدەن، كە ئەم كەمبوونەوەی ئەو بڕە غازە كاریگەری لەسەر غازی ماڵان نابێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو