فێستیڤاڵی پایزە لەبنگرد بەڕێوەدەچێت

کوردستان 10:38 PM - 2026/10/09

فێستیڤاڵی پایزە لەبنگرد بەڕێوەدەچێت
حەوتەمین فێستیڤاڵی پایز لەسنووری ئیدارەی راپەڕین كارەكانی دەستپێدەكات، دەیان چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت و بڕیارە یەك مانگ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ حەوتمین فێستیڤاڵی پایز لەدەربەندی رانیە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو كارەكانی دەستپێدەكات، هەموو رۆژانێكی هەینی و شەممە چالاكییەكان بەردەوامیان دەبێت، كەبەشێكی زۆری چالاكیەكان كلتووری و نمایشی جلوبەرگ و خواردنی كوردەواری دەبێت، بەشێكی تریش چالاكیەكانیش وەرزشی و هورنەی و پێشبڕكێ دەبن، چالاكیە وەرزشییەكان لەرۆژدا ئەنجامدەدرێن، لەشەوانیشدا چالاكی هونەری میوزیك و گۆرانی و كەمپین لەخۆدەگرێت.
چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لەناوخۆی هەرێمی كوردستان و شارەكانی ترەوە بۆ بەشداری لەفێستیڤاڵەكەی ئەمساڵ روو لەئیدارەی راپەڕین بكەن، خواردنگە و شوێنی پشوودان و كەلوپەلی پێویست بۆ سەردانیكەران و بەشداربووانی فێستیڤاڵەكە ئامادەكراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو