لە میانی وتووێژەكانی لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان، هاوتا ئێرانیەكەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی چارەسەركردنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووپاتكردەوە، ، ئەمەش لە كاتێكدایە كە دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران بە چەقبەستووی ماوەتەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵی ڕوسیا لە ئاماژەیان بەوەەداوە كە سەرۆكی روسیا وتویەتی،ئامادەین هەموو هەوڵێك بدەین بۆ ئەوەی بەشداری لە چارەسەركردنی ئەم دۆخەدا بكەین.
سەرۆكی ڕوسیا دەشڵێت،لەدوای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر خاكی ئێران كە لە 28ی شوبات سەریهەڵداوە ئێران هەوڵی ڕاستەقینەی بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان دەدات.
هەروەها ڤڵادیمێر پۆتین ستایشی رۆڵی تارانی كرد لە بەرو پێشچوونی پەیوەندییەكانی لەگه ڵ مۆسكۆ بەتایبەت لە هەماهەنگییە سەربازییەكان و هاوكارییەكان بەدیاریكراوی لەكاتی سەرهەڵدانی جەنگی رووسیاوە لەگەڵ ئۆكرانیا.
گفتووگۆكانی نێوان پزیشكیان و پۆتین دوای ئەوە هات كە هەردوو سەرۆك گەیشتنە توركمانستان بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ناوچەیی كە هەینی لە هاوینەهەواری ئاڤازا لەسەر دەریای خەزەر دەستپێدەكات.