نازم عەبدوڵلا بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق : بڕیارەکەت کارئاسانی دەکات کە بەرهەمی ناوخۆ بەرەو لەناوچوون بچێت

کوردستان 08:26 PM - 2026/10/09

نازم عەبدوڵلا بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق : بڕیارەکەت کارئاسانی دەکات کە بەرهەمی ناوخۆ بەرەو لەناوچوون بچێت

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی سەبارەت بە بڕیاری هەڵگرتنی باجی هاوردەکردنی مریشک و هێلکە لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە نوسراوێک ئاراستەی عەلی زەیدی حکومەت، وەزارەتی کشتوكال، وەزارەتی دارایی، بازگانی و پلاندان دەکات کە تیادا داوا دەکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بن نەک بڕیاری کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی دەربکەن و باج لەسەری لاببەن چونکە کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم توانای دابینکردنی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیان هەیە
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا نازم عەبدوڵڵا دەست خۆشی لە هەوڵ و کارەکانی وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دەکات کە هەمیشە پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆ، جووتیار و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو