کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك بافڵ: هیچ رێككەوتنێكمان لەگەڵ پارتی نییە

.

02:38 PM - 17/01/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ رێككەوتن بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی‌و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار، هەر لایەنێكیش نەیەتە ناو رێككەوتنەكە دیارە بەم حكومڕانیەی ئێستا رازییە. 


ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێی كرد‌و دواتریش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، لەگەڵ نەوەی نوێ رێككەوتین بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی‌و دواتریش سەردانی سەرجەم لایەنەكان دەكەین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار‌و فراوانكردنی رێككەوتنەكە،

هەر لایەنێكیش نەیەتە ناو رێككەوتنەكە دیارە بەم حكومڕانیەی ئێستا رازییە.

وتیشی، هیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ پارتی نییە‌و ئەم ڕێككەوتنەشیان لەگەڵ نەوەی نوێ پیلان نییە، بەڵكو ستراتیژە.


لای خۆشییەوە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، رێككەوتنەكە بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی و باشتركردنی دۆخی خەڵكە، هەر بۆیە دەیانەوێت ئەمجارە سەرۆك وەزیران لە دەرەوەی پارتی بێت و باڵانسی هێز لە كوردستان بگەڕێننەوە و بودجە بنێرنەوە بۆ پەرلەمان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە