.
11:24 AM - 17/01/2026
بەرەبەیانی ئەمرۆ مارك ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق گەیشتە هەولێر، هاتنەكەشی هاوكاتە لەگەڵ كاتی كۆبونەوەكەی تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریاو مەزڵوم عەبدی لەشاری هەولێر.
مارك ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق گەیشتە هەولێر، لە دوایین لێدوانەكانیشدا رایگەیاندبوو، لەگەڵ "بڕیار بەدەستدانی" عیراق كۆدەبێتەوە.
هاتنی ساڤایا لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆببێتەوە بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژییەكانی سوریاو هێوركردنەوەی دۆخەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە