.
11:19 AM - 17/01/2026
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی نووسەر و ڕوناکبیر کاک خەڵات عومەر
بۆ کۆچی دوایی نووسەر و میدیاکار ،کاک خەڵات عومەر، پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
کاک خەڵات نووسەرێکی بەسەلیقە و خاوەن قەڵەمێکی بە بڕشت بوو، ساڵانێکیش ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان بوو. لەبواری ڕووناکبیریشدا خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەش کردوە و جێگە دەستی دیارە.
له یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە